كۆمپانیاى ماف
كۆمپانیاكه‌مان له ساڵى 2010 دا دامه‌زاروه ، له توركیادا له چوارچێوه‌ى كارى بیناسازى و له عیراقیشدا له كارى كه‌ل و په‌لى كاره‌بایى و ئامێره‌كانى ناو ماڵدا چاڵاكییهكانى به‌ڕێوه ده‌بات .
له ساڵى 2011 ه‌وه به‌ملاوه دابه‌ش كه‌رى هه‌ر دوو ماڕكه‌كانى ئارزوم و فیلیكسه له عیراق . له هه‌ولێریشدا جگه له ناوه‌ندى گشتى ناوه‌ندى لۆجیستیشى هه‌یه .
له ناوه‌ندى گشتیماندا نهۆمى به‌ڕێوه‌بردن ، پێشانگا و ناوه‌ندى چاككردنه‌وه‌ى ته‌كنیكیمان هه‌یه .
له ساڵى 2013 هو به‌ملاوه له نێوان 30 ووڵاتدا كه ئارزوم به‌رهه‌مه‌كانى بۆ هه‌نارده ده‌كات كۆمپانیاى ماف له ریزى یه‌كه‌مه . له دواى به‌ده‌ست هێنانى ئه‌م ئاسته به‌رز و سه‌ركه‌وتووه له‌لایه‌ن كۆمپانیاكه‌مانه‌وه سه‌ڕه‌راى گۆڕانكارى دۆخى سیاسى و ئابوورى له عیراقدا له ساڵى 2016 دا هه‌ر به‌رده‌وام بووه . سه‌ره‌ڕاى ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ى كه له‌لایه‌نى ئابووریدا به‌ده‌ست هاتووه ، له چوارچێوه‌ى فرۆشتنى به‌رهه‌مه‌كانى ماڕكهى ئارزوم له ناو هه‌موو ووڵاتدا به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو بڵاو بۆته‌وه و رێزبه‌ندى سێیه‌مى به‌ده‌ست هێناوه .
كۆمپانیاكه‌مان هه‌ر دوو به‌رهه‌مه‌كانى ئارزوم و فیلیكس به‌گره‌نتى 3 ساڵ له عیراقدا دابه‌شى ده‌كات . جگه له‌وه‌ش تاكه كۆمپانیایه له هه‌موو عیراقدا له چوارچێوه‌ى كارى خۆیدا گره‌نتى 3 ساڵ ده‌دات و په‌یره‌وى ده‌كات . كۆمپانیاكه‌مان به پرێنسیپى رازى بوونى موشته‌رى كار ده‌كات و هه‌موو ئه‌و كێشه و تێكچوونانهى كه له ئامێره‌كاندا رووده‌دات له ماوه‌ى 48 كاتژمێردا چاك ده‌كرێت و راده‌ستى كڕیاره‌كانمان ده‌كرێته‌وه .
كۆمپانیاى ماف له ناو خۆیدا ، تیمى فرۆشتن ، گه‌یاندن ، هه‌نارده‌كردن و تیمى ته‌كنیكى هه‌یه .
هه‌موو دابه‌ش كردنه‌كان له‌لایه‌ن كۆمپانیاكه‌مانه‌وه راسته‌وخۆ راده‌ستى پێشانگاكانى فرۆشتن ده‌كرێت .
جگه له شارى هه‌ولێر له شاره‌كانى تریشدا ده‌زگاى چاككردنهوهمان له خزمه‌ت كڕیاره‌كانى دایه .
له بهسڕهشدا دووه‌مین پێشانگاى ئارزوم و فلیكسمان هه‌یه
له هه‌موو عیراقدا زیاتر له 200 خاڵى فرۆشتنمان هه‌یه كه راسته‌وخۆ كه‌ل و په‌له‌كانمان لێ وه‌رده‌گرن . سێ یه‌كه‌ى فرۆشتنمان هه‌یه هه‌ر یه‌ك له شاره‌كانى به‌سڕه ، سلێمانى و له رابردووش‌دا له موسڵ كه ئێستا له هه‌ولێره و دواى رزگار كردنى موسڵ دووباره ده‌گه‌ڕێته‌وه شوێنى خۆى . ئه‌م یه‌كانه‌ى فرۆشتن به گوێره‌ى نزیكى ئه‌و شوێنانه له خۆیان خزمه‌تگوزارى فرۆشتن ئه‌نجام ده‌ده‌ن
هه‌موو ئه‌و زنجیره ماڕكێتانهى كه له عیراقدا ئاماده‌ن پێكهاتوون له ( كارفور ، دیجیتال سیتى ، هۆم ئیستانبول ، ئه‌یس هاردویر ، سوپه‌ر ماركێتى سیتى سه‌نته‌ر ، كینگ فۆڕ ئهلهك ، شێخ بزێنى ، سوپه‌ر ماڕكێتى سیتى ستار ، هتد ) له‌م خاڵانه‌دا كارمه‌ندى فرۆشتنمان هه‌یه و به به‌رده‌وام له كۆمپانیاكه‌ماندا كار ده‌كه‌ن .
له ناوه‌راستى دووه‌مى ساڵى 2016 ه‌وه ئێستا ته‌نها له هه‌ولێردا ، تیمى ئه‌كتیڤى فرۆشتنمان له چاڵاكییهكانى به‌رده‌وامه .
به كوالیتیترین و باشترین خزمه‌تگوزارى و له نزیكترین خاڵه‌كانى گه‌یاندنه‌وه به هه‌رزانترین نرخ به‌رهه‌مه‌كانمان ده‌گه‌ێنینه كڕیاره‌كانمان .
له‌گه‌ڵ رێزماندا ....
